خبر 2022-03-11 07:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۱٠ی ئاداری ۲٠۲۲ موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعوود بارزانییەوە کردووە.

ئەوەش خراوەتە روو کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.