ئه‌ردۆغان: ئه‌مریكا له هاوكاری كردنی كورد له سووریا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام نابێت
بەشی تورکیا- سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "پرۆسه‌ی پاڵپشتیكردنی كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ "چه‌كدارانی كورد" له سووریا به‌و شێوه‌یه‌ی تا ئێستا هه‌یه به‌رده‌وام نابێت".
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 31ی ئەکتەوبری 2021 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا له كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیدا له رۆما گوتی: "تا ئێستاش "تیرۆرستان" له سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چه‌كیان پێ ده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه بۆ ئێمه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتیشی: "نیگه‌رانی خۆمان له‌و هاوكارییانه به بایدن راگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشكه‌ش به پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له سووریا "یه‌په‌گه" ده‌كرێن".
ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و پرۆسه‌ی هاوكاریكردنی هێزه كوردییه‌كان له سووریا كه تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆیان هه‌بوو، له داهاتوودا به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رده‌وام نابێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران