عەمار حەکیم هاوخەمیی خۆی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەربڕی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشمانی رایگه‌یاند، نیگه‌رانم له زیانه‌كانی لافاوی پارێزگای هه‌ولێر له كوردستانی خۆشه‌ویست.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشمانی له توویتێكدا نیگه‌رانییه‌كانی خۆی بۆ لافاوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ربڕی و نووسیویه‌تی: "بە نیگەرانییەوە چاودێریی کاریگەرییەکانی شەپۆلی لافاو ده‌كه‌ین، كه لە پارێزگای هەولێر لە کوردستانی خۆشەویستدا درووستبوو و زیانی ماددی لێكهوتهوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمە هاوخەمیی خۆمان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەردەبڕین و داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت دەکەین، کە هاوکاری و به‌هاناوه‌چوون بۆ گوندەکان و پارێزگاری ناوچە زیانلێكه‌وتووه‌كان بکەن و رێوشوێن بگرنەبەر بۆ رێگری کردن مه‌ترسیی زیاتر له ناوچه‌كه.
بۆچوونی بەکارهێنەران