ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 358 تووشبوو تۆمارکران و 21 کەسیش مردن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێوە لە 24 کاتژمێری رابردودا 5466 (پێنج هەزار و چوارسەد و شەشت و شەش) پشکنینی کۆرۆنا کراون و 358 توشبو تۆمارکراون و 21 کەسیش مردو,ن.
کوردپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 5466 (پێنج هەزار و چوارسەد و شەشت و شەش) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 1680 لە هەولێر، 1277 لە سلێمانی، 2171 لە دهۆک و 252 پشکنینیش لە راپەڕین بون، 358 توشبوی نوێش تۆمارکراون، 33 لە هەولێر، 54 لە سلێمانی، 216 لە دهۆک، 19 لە هەڵەبجە و 36 لە گەرمیان بون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، 1009 (هەزار و نۆ کەس) چاکبونەتەوە، کە 500 کەس لە هەولێر، 223 لە سلێمانی، 203 لە دهۆک، 28 لە هەڵەبجە، 11 لە گەرمیان و 44 لە راپەڕین بون، 21 کەسیش مردون، کە 8 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، یەک کەس لە دهۆک، 2 کەس لە گەرمیان و چوار کەس لە راپەڕین بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران