كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق:
ئەنجامی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی وێستگه‌كانی پارێزگای دیاله سەدلەسەد لەگەڵ ئەنجامی ڕاگەیێندراودا بەرامبەر بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی وێستگه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای میسان و دیاله و به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غدا كۆتاییان هاتووه و ئەنجامەکەشی لەگەڵ ئەنجامی ڕاگەیێندراودا بەرامبەر بووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكرده‌وه، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی وێستگه تانه له‌سه‌ركراوه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای میسان و دیاله و به‌شی ڕه‌سافه‌ی به‌غدا كۆتاییان هات، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری پاڵێوراوه تانه‌ده‌ره‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاگه‌یاندنه ڕێپێدراوه‌كان.
راشیگه‌یاند، ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌ردوو پارێزگای میسان و دیاله و به‌شی ڕه‌سافه‌ی به‌غدا به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بۆ وه‌رگرتنی ڕاسپارده‌ی گونجاو له باره‌یه‌وه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێكاره په‌یڕه‌و كراوه‌كان.
بۆچوونی بەکارهێنەران