خبر 2021-10-29 08:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ڕووتاندنەوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستانی زیاد کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەوڵەتی تورکیا کە چەند مانگێکە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات و دارستانەکان دەسووتێنێت، تاڵانکارییەکانی لە هەرێمەکە زیاتر دەکات و بڕینەوەی دارەکان و ڕووتاندنەوەی دارستانەکان پەرەی سەندووە.

کوردپرێس:

ئاژانسی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکیا لە ٢٠ی ئەم مانگەدا جارێکی دیکە دەستی کردووە بە تاڵانکردنی دارستانەکانی مەتینا و لەلایەن ئەو هێزانەی شرناخ کە بە جەردەوانەکانی سێگرک ناسراون و دەوڵەتی تورکیا ناوی گوندپارێزیان لێدەنێت کارەکە دەکات.

ڕۆژنیوز ئەوەش ئاشکرا دەکات کە دوای بڕینەوەی دارەکان لەلایەن ئەو جەردەوانانەی بەکارەکە هەڵدەستن ئاگر بەردەدەنە ناوچەکە و دارە بڕاوەکان بە بارهەڵگر لە هەرێمەکە دەگوازنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.