خبر 2021-10-29 07:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چین بە توندی دژایەتیی ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا دەکات

بەشی جیهان- بریکاری نوێنەری هەمیشەییی وڵاتی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا گوتی ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا شەرعیەتی نیە و ئەو تاوانەشی بۆ تورکیا گەڕاندەوە کە ئاوی خواردنەوەی لە دانیشتووانی باکووری سووریا بڕیوە.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند گۆنگ شوانگ بریکاری نوێنەری هەمیشەیی چین لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بە دۆخی سووریا کردووە و دەڵێت هێرشە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا کە لە 2016وە بۆ 2019 کردوویەتی شەرعیەتیان نیە و ئەنقەرە ئاوی خواردنەوەی لە دانیشتووانی باکووری سووریا بڕیوە.

ئەو بەرپرسە چینییە گوتیشی: ئاستی ئاوی ڕووباری فورات لە سووریا دابەزیوە و گواستنەوەی ئاو لە وێستگەی پەمپی ئاو عەلووک لە سەر یەک دەبڕدرێت و ئەوەش مەسەلەی دەستخستنی ئاوی خواردنەوەی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دژوار کردووە.

شوانگ زیادی کرد: لەو کاتەوە کە تورکیا باکووری سووریای بە نایاسایی داگیر کردووە بەردەوام ئاوی هەڵخراو دەبڕێت و ئەوەش ژیانی سەدان هەزار خەڵکی مەدەنیی تووشی کێشە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.