خبر 2021-10-27 12:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی تورکیا لەبارەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بڕیاری دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی تورکیا درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە پەسەندکرد.

کوردپرێس:

لەکۆبوونەوەی پەڕلەمانی تورکیادا، لەسەر داواکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەزۆرینەی دەنگ؛ مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە ھەردوو وڵاتی عێراق و سوریا پەسەندکرد؛ کە بەو پێیە تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە لەم دوو ناوچەیە درێژ دەکاتەوە.

ھەر لەو دانیشتنەدا پەرلەمانی تورکیا مانەوەی ھێزەکانی تورکیای لەچوارچیوەی "ھێزی ئاشتیپارێز"ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی لوبنانیش پەسەندکرد.

لە بەرامبەردا، ھەدەپە و پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە بڕیارەکەی رەتکردەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستانی کردبوو و بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکەش چەندین جار سنوری عێراق و ھەرێمی بەزاندووە و ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی بۆردومان کردووە و لەو نێوەندەشدا چەندین ھاوڵاتی مەدەنی بەر زیانەکان کەوتوون چ لەرووی گیانی و چ لەرووی ماددی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.