خبر 2021-10-27 12:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزی تورکیا: پەکەکە هۆکاری سەرەکیی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگالە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی توركیا لە عێراق، رایگەیاند هەرچەندە پەکەکە خۆی بە کورد ناساندووە، بەڵام لەنێو هەموو رێکخراوە تیرۆستییەکانی دیکە زیاتر کوردی کوشتووە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پەکەکە هۆکاری سەرەکییە لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال.

کوردپرێس:

عەلی رەزا گونای، باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 لە بارەی مەترسییەکانی پەکەکە لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق گوتی: تورکیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی تاوەکو رووبەڕووی پەکەکە ببنەوە.

گونای، ئاشكرای كرد، هەموومان لەسەر ئەوە کۆکین کە پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆرستییە. هەوڵەکانیشمان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆستییە بەردەوام دەبێت. ئێمە ئامادەیی خۆشمان دەربڕیووە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی تاوەکو رووبەڕووی ئەو رێکخراوە ببنەوە.

گوتیشی: هەرچەندە ئەو رێکخراوە خۆی بە کورد ناساندووە بەڵام لەنێو هەموو رێکخراوە تیرۆستییەکانی دیکە زیاتر کوردی کوشتووە. وەکو دەشبینین ئەو رێکخراوە رێگری لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەکات و لە دوای شەڕی داعشیش برا ئێزدییەکانمان دەچەوسێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.