خبر 2021-10-27 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنى تۆڵە کردنەوەى هێرشەکەى سەر دیالەی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان بەڵێنى تۆڵە کردنەوەى هێرشەکەى داعشیدا لە دیالە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کازمى لە توویتێکدا نووسیویەتى تیرۆریستان ئێمەیان بە کردەوە تاقی کردووەتەوە، پابەندین بەوەی سوێندمان لەسەر خواردووە و کێوماڵیان دەکەین بۆ هەرکوێ بڕۆن چ لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە: "تاوانەکەی میقدادییە بەبێ تۆڵە ناڕوات خوایە شاهید بە".

دەشڵێت "تا ئەوان دەستیان بچێتە خوێنی بێتاوانەکان، سوورتر دەبین لەسەر بنەبڕکردنیان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.