خبر 2022-02-24 08:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سنووری پارێزگای کەرکووک 5 سەرکردەی داعش کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژرانی پێنج سەرکردەی داعشیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکووک پێنج سەرکردەی چەتەکانی داعش کوژراون.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی لە بۆردوومانەکەدا کوژراون پێکهاتوون لە ئەبوو زوبێر- ئەمیری ناوچەی دبس، رماح- سەرکردەی سەربازی داعش لە دبس، عەبدولرەحمان- بەرپرسی یەکەی سەربازی داعش لە دبس، ئەبوو خەتاب- چەتەی داعش لەسنووری دبس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.