خبر 2021-09-05 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ئه‌نجامی هێرشێکی داعشدا 13 پۆلیسی عێراقی کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێرشێکی داعش بۆسەر هێزە عێراقییەکان 13 کوژرا و 5 برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شه‌وی رابردوو له ‌ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌کدارانی داعش بۆسه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌کان له ‌سنووری ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکووک، 13 پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و 5 سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون.

دەوروبەری کاتژمێر 12ی شەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی فەوجی 19ی لیوای 2ی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک گوندی سووتە کە سەر بە ناحیەی ڕەشادە و 65 کیلۆمەتر لە باشووری کەرکووکەوە دوورە.

لەو هێرشەدا دوو ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران، پاشان هێزێکی فیرقەکانی پێنج و هێزێکی کۆماندۆ چوونە شوێنی هێرشەکە بۆ بەهاناوەچوونیان، بەڵام چەکدارانی داعش چەند بۆمبێکیان لەسەر ڕێگای کاروانەکەدا داناوە و بەهۆیەوە 11 پۆلیسی تر کوژران و ژمارەیێکی تریش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.