خبر 2021-08-24 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیرۆرستێكی داعش له‌ مووسڵ ده‌ستگیر كرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای مووسڵ دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی لە فیرقەی 16 سەربە وەزارەتی بەرگریی، پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە گوندی شێخ مەعرووف سەربە ناحیەی حەمیدات لە پارێزگای مووسڵ، دەستگیر کردووە.

باس لەوەش کراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە بەناو ھێزەکانی بۆمبڕێژ کردن سەربە داعش چەکداربوو و بەپێی ماددەی چواری تیرۆریش داواکرابوو.

سەرچاوە: K TV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.