پێشوازی دەکەین لە په‌یامه‌كانی تالیبان بۆ به‌رقه‌رار كردنی ئارامی له ئه‌فغانستان
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یێكی هاوبه‌شی چه‌ند كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌یدا باسی دۆخی ئه‌فغانستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌فغانستانی كرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كێ ده‌سه‌ڵات بێت له ئه‌فغانستان، ئه‌وا توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانی و هاوكاری كردنی ئه‌فغانستان.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: وه‌كوو چۆن پێشتریش ئاماژه‌یان پێكردووه، ئه‌وان دان به حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تالیباندا ده‌نین و دانوستانه‌كانی نێوانیشیان وه‌كوو رابردوو به‌رده‌وامن.
ناوبراو خۆشحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر په‌یامه‌كانی تالیبان بۆ به‌رقه‌رار كردنی ئارامی له ئه‌فغانستان ده‌ربڕیوه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و په‌یامانه زۆر گرنگ و جێگای بایه‌خن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران