خبر 2021-08-14 06:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاخەوان عەبدوڵڵا: لە ناو کەرکووک دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاندیدی ژمارە ٣٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی یەکی کەرکووک ئاشکرای کرد، ''لەناو کەرکووک بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین و لەناو خەڵکی خۆمان دەبین، بۆ ئەو مەبەستەش، وەک دەستپێک دوو بارەگا لەناو کەرکووک دەکەینەوە.''

کوردپرێس:

شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من وەکوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێمەوە بۆ کەرکووک و لەوێ بانگەشە دەکەم و ئێستا ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەکەم و لە سەرەتا بۆ بانگەشە لەناو کەرکووک دوو بارەگا دەکەینەوە و لە دەرەوەی شاریش بارەگامان دەبێت بۆ ئەوەی لەوێ بانگەشە بکەین.''

ئەو کاندیدەی پارتی باسی لەوەش کرد: ''گەڕانەوەمان لەسەر داوای سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە و جارێ ئێمە دەگەڕێینەوە و حیزبیش لە گفتوگۆدایە بۆ گەڕانەوە، بەڵام ھەڵبژاردن نزیک بووەتەوە، بۆیە سەرەتا ئێمە دەگەڕێینەوە.''

گوتیشی: ''ئەو بارەگایانەی دەکرێنەوە بۆ کاندید و کادیر و ئەندامانی خۆمانە و دەمانەوێت لە کەرکووک بانگەشە بکەین و لەناو خەڵکی خۆمان بین و لە ماوەیەکی زۆر نزیکیشدا دەست بە گەڕانەوە دەکەین.''

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.