مستەفا کازمی، ئەردۆغان بانگێشتی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق دهکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی تورکیای بانگێشت کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغداد بەڕێوەبچێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەپێی بەیاننامەیێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پێشوازیی لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە و تیایدا، وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیێکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕادەستی ئەردۆغان کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لوتکە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەدیدارەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە کراوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران