خبر 2021-08-07 12:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەددین شەش تیرۆریستی داعشی دەستگێر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای عێراق دەستگیر کردنی شەش تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەددین راگەیاند.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق زنجیرەیێک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیێک ناوچەی پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج تیرۆریستی داعش لە ئەنبار دەستگیر کراون.

باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە دەستگیر کردووە.

لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە، کە ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی ریشەکێش کردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.