خبر 2021-08-07 08:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش لە مەخموور دوو هاووڵاتیی بریندار کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە سنووری مەخموور دوو كەسیان بریندار كردووە و چەند كەسێكی دیكەیان رفاندووە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێكی دژە تیرۆری كوردستا، "گرووپێك لە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیك گوندی كەندار لەسەر رێگەی مەخموور بازگەیێک دادەنێن و دوو كەس بریندار دەكەن و ژمارەیەك كەسی دیكەش دەستگیر دەكەن".

بەپێی زانیارییەكان داعش نۆ كەسی رفاندووە، كە دواتر چوار كەسیان ئازاد كراون و هێشتا پێنج كەسیان، كە دووانیان كوردن و سیانیان عەرەبن لەلای چەكدارانی داعشن.

رووداوەكە لە ناوچەیەك روویداوە كە هیچ هێزێكی سوپای عێراق و پێشمەرگەی تێدا نییە و چەند رۆژێك پێش ئێستاش هەر لەو ناوچەدا چەكدارانی داعش دوو تاوەری كارەبایان تەقاندبوەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.