خبر 2021-08-02 07:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی:

ھەڵبژاردن گۆڕانکاریی گەورە لە عێراق درووست ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ھەڵبژاردن گۆڕانکاریی گەورە لە عێراق درووست ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی ئامادەکاریی کردووە بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق و ئێمە لەو بڕوایەداین ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت.

پەیوەست بە بایکۆتی لایەنەکان، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: "باوەڕ ناکەم بایکۆتی ھەندێ لایەنی سیاسی کاریگەریی ھەبێت لەسەر ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، چونکە بەشێک لەو لایەنانەی بایکۆتیان ڕاگەیاندووە لەوانەیە پێگەیان ئەوەندە بەھێز نەبێت، تەنیا سەدرییەکان ھێزێکی کاریگەرن، ئەویش پێشبینی دەکرێت بایکۆتی ھەڵبژاردن نەکەن و بەشداری بکەن".

کاکەمین نەجاڕ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەڵبژاردن گۆڕانکاریی گەورە لە عێراق درووست ناکات، لەبەر ئەوەی ھەمان ئەو لایەنانەی پێشوو کورسی بەدەست دێنن، واتە چەند کۆرسییێک کەم و زیاد، هەر ئەو ھێزانەی ئێستا لە عێراق دەسەڵاتدارن دەگەڕێنەوە سەر دەسەڵات و نێو پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکوومەت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.