لە پارێزگای دیالە هاووڵاتییێک لە پهلامارێکی داعشدا کوژرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پهلامارێکی داعشدا لە شارەبان سەربە پارێزگای دیالەی عێراق هاووڵاتییێک کوژرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی داعشەوە بۆ سەر بنکەیێکی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گوندی سەبتە لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای شارەبان، هاووڵاتییێک کوژرا، دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتن.
هەروەها لە کەرکووکیش تەقە لە خێزانی یاریزانێکی کوردی بەرزکردنەوەی قورسایی کرا و لە ئاکامدا ژن و کوڕەکەی برینداربوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران