خبر 2021-07-26 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پارێزگای سەلاحەدین داعش پەلاماری پۆلیسی نەوتی عێراقی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تیرۆرستانی داعش لە سنووری پارێزگای سڵاحەدین پەلاماری هێزەکانی پۆلیسی نەوتی عێراقیان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قەندیل محەمەد جبوری فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی سڵاحەدین رایگەیاندوە: "تیرۆرستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پۆلیسی نەوتیان لە کێڵگەی عەجیلی رۆژهەڵاتی تکریت داوە".

لیوا قەندیل محەمەد جبوری وتیشی: بۆ ماوەی نیو سەعاتێک شەڕ بووە و دواتر تیرۆرستان هەڵاتوون".

ناوبراو باسی لەوەش کردوە: "هیچ زیانێکی گیانی بەدواوەوە نەبووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.