خبر 2021-07-23 11:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە پارێزگای ئەنبار سێ کەس کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو سەربازی عێراقی و چەکدارێکی حەشدی شەعبی بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە ناوچەی رەتبە کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوگەیێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووه، چەکدارانی داعش بەچەکی مامناوەندەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیێکی سەربازی سوپای عێراق لە ناوچەی روتبە لە پارێزگای ئەنبار و بەهۆیەوە دوو سەربازی عێراقی و چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژران.

باسی لەوەش کرد، هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە دوو سەربازی دیکەی عێراقی بەسەختی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دەشڵێت، تەرمی چەکدارێکی داعشیش لە شوێنی هێرشەکەدا بە جێماوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.