وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کردوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه 81 توشبوی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا مردوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێری رابردودا 8106 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 1526943 کەس.
وەزارەتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، حەوت هەزار و 257 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 81 تووشبووی پەتاکەش مردوون و کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشته 1.218.518 ژه‌م.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران