به‌رهه‌م ساڵح و بلاسخارد جەخت لە ژینگه‌یێکی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان جەخت لە پێویستیی دابین کردنی ژینگه‌یێکی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داھاتووی عێراق دەکەنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆشکی به‌غدا پێشوازیی کرد له جێنین ھێنیس بلاسخارد، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق.
له دیداره‌که‌دا جه‌خت کرایه‌وه، له پێویستی گرتنه‌به‌ری گشت رێوشوێنه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری له قۆناغه جیاجیاکاندا، تاوه‌کوو ئه‌نجامه‌که‌ی جێگای متمانه گه‌لی عێراق بێت.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرده‌وه، له‌سه‌ر هێنانه‌دی خواستی ئازادانه‌ی خه‌ڵک بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌کانیان، دور له فشار و ساخته‌کاری و فرتۆفێڵ و گرنگی به‌ھێزکردنی سه‌قامگیری ئه‌منی وه‌ک به‌شێکی دانه‌بڕاو له مه‌رجه‌کانی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران