وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان:
تۆڕی كاره‌بای هەرێم و عێراق به توركیاوە ده‌به‌سترێته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم و عێراق به توركیاوە ده‌به‌سترێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: کار کردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا-عێراق بەردەوامە کە بە هۆیەوە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەستڕێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با هەروەها رایدهگهێنێت: عێراق بڕە کارەبایێک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بار زۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران