هێرشێکی داعش لە کەرکووک کوژرانی چوار سەربازی عێراقیی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داعش لە ناوچەیێکی شاری کەرکووک هێرشیان کردەسەر خاڵێکی سەربازی و چوار سەربازی عێراقییان کوشت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی میللەت بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیێکی ئەمنی رایگەیاندووە کە خاڵە سەربازییەکە کە داعش هێرشی کردۆتە سەر دەکەوێتە رۆژئاوای کەرکووک و سەربە هێزەکانی سوپای عێراق بووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە لە رووبەڕووبووەنەوەی نێوان تیرۆرستانی داعش و سەربازانی خاڵەکەدا، چوار سەرباز کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران