کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادیدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ کرا و دوو لایەن تەرکیزیان کردە سەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 2021/7/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر كرد.
له دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عیراق تاوتوێ كرا و جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاریكاریى هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه.
پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران