به‌دووریی 300 مه‌تر له سوپای عێراق و پێشمه‌رگه؛ داعش هاووڵاتیێک ده‌ڕفێنێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازى فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له سنوورى قه‌زاى مه‌خموور به شارپرێسى ڕاگه‌یاند: "کاتژمێر 10:30 خوله‌کى شه‌وی ڕابردوو، چوار چه‌کداری داعش چوونه‌ته سه‌ر کارگه‌ی گه‌چی مه‌خموور و شوانێکیان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌ره‌و شاخی قه‌ره‌چوخ ڕفاندووە له‌کاتێکدا ته‌نها 300 مه‌تر ئه‌و کارگه‌یه له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقه‌وه دووره".
فه‌رمانده‌که‌ى پێشمه‌رگه باسى له‌وه‌ش کرد، "پێشتر هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق و لیژنه‌ی هاوبه‌ش ئاگادار کراونه‌ته‌وه که بنکه و مۆڵگه‌ى داعش هه‌یه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکمان نه‌درایه‌وه و داعش به ئاشکرا کرده‌وه‌کانى خۆى ئه‌نجام ده‌دات".
به‌وته‌ى فه‌رمانده‌که‌ى پێشمه‌رگه، کارگه‌ى گه‌چ و کوره‌ى گه‌چى مه‌خموور کیلۆمه‌ترێک له سه‌نته‌ری قه‌زاى مه‌خمووره‌وه دووره و هه‌ردوو هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقیش بوونیان هه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران