خبر 2021-07-06 10:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەگومانی ئەندام بوون لە گرووپی گولەن بڕیاری دەستگیر کردن بۆ 66 دادوەری تورکیا دەرچوو

بەشی تورکیا- لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی خزمەت سەر بە گرووپی فەتحوڵڵا گولەن، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 66 دادوەر دەرکرد.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە، لە ئەنجامی کار و بەدواداچوونی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MIT) و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی، لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو گومانلێکراوانە دەستیپێکرد کە دەرکەوتووە ئەندامی گرووپی فەتحوڵڵا گولەنن و کاریگەرییان هەبووە لە دەرکردنی بڕیاری یاسایی لە دادگەکان.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە رێکخراوەییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 66 دادوەر دەرکرا.

دوای دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنیان، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەکانی دژەتیرۆر، تاوەکوو ئێستا 23 کەسیان دەستگیر کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.