خبر 2021-07-06 09:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بڕیارە لە ڕۆژانی 21 تاوەکوو 25 تەمموز یەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی بۆ فیلمی کوردی لە هۆڵی شانۆیی ئۆکتۆبەر لە مۆسکۆ بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە فێستیڤاڵەکەدا بە گشتی 35 فیلم نمایش دەکرێن، کە 20 لەو فیلمانە لە کورتە فیلم پێکدێن، هەروەها 15 فیلمی درێژیش لەخۆ دەگرێت.

ئەم فێستیڤاڵە لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوسیا، ڕێکدەخرێت و لە لایەن بەرفین دیزاین گروپ کاری ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە ئەنجام دەدرێت.

فێستیڤاڵەکە ڕێپێدانی فەرمی بە فەرمانی ژمارە (1692). لە ڕۆژ 24.12.2020 لە ڕوسیا بۆ دەرچووە.

سەرچاوە: کوردستان TV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.