باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق لەسەر پەسەند کردنی سزای چالاکوانانی بادینان هاتە دەنگ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق رایگەیاند: پەسەند کردنی سەپاندنی شەش ساڵ زیندان بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لە کاتێکدایە کە ژمارەیێک رێکاری ناتەندروست و ناڕاست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارتن هوس، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی لە هەولێر دەرچووە و تیایدا جەخت لە زیندانی کردنی پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووس کراوە بۆ ماوەی شەش ساڵ، لە کاتێکدایە کە رێکاری ناڕاست و ناتەندروست بەرامبەریان گیراوەتەبەر و نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئاماژەی بەوە داوە".
ناوبراو راشیگەیاندوە: "مافی ڕادەربڕین و مافی ڕۆژنامەوانی، هەروەها دادگایێکی سەربەخۆ، یەکێکە لە مافە بنچینەییە سەرەتاییەکانی دیموکراتی".
شایانی باسە دوای تانەدان لە بڕیارەکەی دادگا لەبارەی سزادانی دەستگیرکراوانی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان، رۆژی یەکشەممە دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێم رایگەیاند: بڕیاری جێبەجێ کردنی سزاکەیانی پەسەند کردووە و خستوویەتیە بواری جێبەجێ کردنەوە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران