خبر 2021-06-22 06:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دیالە فەرماندەیێکی باڵای داعش كوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ناوچەیێكی قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە، فەرماندەیەکی دیاری تیرۆریستانی داعش كوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە باسنیووزی ڕاگەیاندووە: "ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 21/6/2021، هێزێكی ئەمنی لە ناوچەی بابلانی سەر بە قەزای شارەبان، فەرماندەیێکی باڵای چەكدارانی داعشیان كوشت".

ناوبراو گوتیشی: "ئەو فەرماندەیەی داعش ناوسراوە بە ئەبوو بالنجەر كە فەرماندەیی گرووپە چەكدارەكانی داعشی لەو ناوچەیە کردووە".

ئەو فەرماندەیەی داعش لە بەشێكی زۆری ناوچە كوردستانییەكانی دیالە سەرپەرشتیی گرووپە چەكدارەكانی داعشی دەكرد کە سەرەنجام لەو چالاكییەكدا كوژراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.