خبر 2021-06-20 04:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پارتی دیموکراتی گەلان:

زیاتر لە 1600 دەستگیرکراوی ئۆپۆزیسیۆن لە زیندانەکانی تورکیا ژیانیان لە مەترسیدایە

بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گەلان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ دەستگیرکراوی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن لە زیندانەکانی تورکیا ژیانیان لە مەترسیدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایگەیاند، ھەزار و ٦٠٥ دەستگیرکراوی سیاسی و ئەندامی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، لە زیندانەکانی تورکیا بەھۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی درێژخایەن و کوشندەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.

هەروەها ڕایدەگەیەنێت لەو ژمارەیە ٦٠٤ زیندانییان باری تەندروستیان زۆر خراپە و پێویستیان بە چاودێری وردی پزیشکی ھەیە.

ھەدەپە داوای لە پەرلەمانی تورکیا کردووە پڕۆژەیێک گەلاڵە بکات، بۆ دەرکردنی بڕیاری لێبوردن، بۆ ئەو زیندانیانەی گیرۆدەی نەخۆشی کوشندە بوون.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.