لە پەیامێکدا بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی:
مه‌سروور بارزانی: کار بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌که‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، حکوومه‌ته‌که‌م ده‌یه‌وێت کار بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بکات، که له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزگرتنی هاوبه‌ش بونیات نراون، هه‌روه‌ها له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران