هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە شەوی رابردووەوە بەردەوامن لە بۆردوومان کردنى سنوورەکانى هەرێمى کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیى ئەمرۆ فرۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندی چەلکی لە ناوچەکانى بەرواری باڵا بۆردوومان دەکەن و بەهۆیەوە زیانێکى زۆری مادی بەر جووتیارانى ناوچەکە کەوتووە.
لەئیستادا فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و هەروەها لە ناوچەکانى مەتینا و ئافاشین و کونەماسی فڕۆکەکانى تورکیا بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچانەوە دێن و دەچن.
هەروەها شەوى رابردووش فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانى گوندی سگێرێی سەر بە ناوچەى نهێلی قەزای ئامێدیان کردووە و بەهۆیەوە زیانى مادی بەرناوچەکە گەیشتووە و هاوڵاتیان سنوورەکەیان جیهێشتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران