خبر 2021-06-18 12:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەرفەتی دیاریکراو بۆ دەنگدان تا کاتژمێر 7ی ئێوارە درێژ کرایەوە

بەشی ئێران- ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە بەیانێکدا ڕایگەیاند دەرفەتی دیاریکراو بۆ دەنگدان تا کاتژمێر 7ی ئێوارە درێژ کراوەتەوە.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە ڕاگەیێندراوی ژمارە 26ی خۆیدا ئاماژەی بە دوایین کاتی دیاریکراو بۆ دەنگدان کرد و وڕایگەیاند ئەو دەرفەتە بۆ کاتژمێر 7ی ئێوارە درێژ کراوەتەوە.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.