درۆنه شه‌ڕکه‌ره‌کان هێرشیان کردەسەر فڕۆکه‌خانه‌ى نێودەوڵەتیی به‌غدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ڕێگه‌ى سێ درۆنی شەڕکەرەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرایە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ڕوونیکردۆته‌وه، له‌دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو بەسێ فڕۆکەی درۆن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراوه‌ته ئامانج.
جه‌ختیشی کردۆته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانى عێراق لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد ده‌ستى پێکردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و په‌لامارانه.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه ڕۆژى 3ى ئه‌م مانگه‌ش جارێکى دیکه بنکه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌ڕێگه‌ى سێ مووشه‌کى دیکه‌وه کرابووه ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران