خبر 2021-06-08 05:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی کردە سەر پەرەپێدانی پێوەندییە دۆستانەکەی نێوان ئەو پارتە و کۆماری ئیسلامیی ئێران.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی ئاوێنە لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەمە 7ی حوزەیرانی 2021 شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی ئەو پارتە لە بەغدا لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا دیداریان رد.

دواپێشهاتەکانی ناو عێراق و بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ڕووبەڕووبوونەوەی شانەی نووستووی داعش و پێوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران تەوەری دیداری نێوان دوو لایەنەکە بوو.

لای خۆیەوە باڵوێزی ئێران جەختی کردە سەر فراوان کردنی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییە باڵا و گشتییەکان.

هەروەها باڤڵ تاڵەبانی گوتیشی یەکێتی بەرپەرچدانەوەی داعش و پارێزگاری کردن لە سنوورەکان و هەماهەنگیی سەربازیی دوو لایەنە و پڕکردنەوەی بۆشاییی ئەمنی بە زەروور دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.