لە سنووری پارێزگای دیالە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەنێوان هەردوو قەزای کفری و خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای شەهیدانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە دوای ئەوەی لەلایەن کەس و کاری یەکێک لە شەهیدان ئەو ناوچەیە لەبوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵ ئاگادارکرانەوە، تیمەکانیان چوونەتە شوێنەکە و دەرکەوتووە ژمارەیێکی زۆر روفاتی تێدایە.
ئەوەش هاتووە، مێژوی گۆڕە بەکۆمەڵەکە بۆ سەردەمی بەعس دەگەڕێتەوە و ژمارەیێکی بەرچاو روفاتی تێدایە، بۆیە لەئێستادا کار دەکەن بۆ دەستپێکردنی رێکارەکان و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەماوەی داهاتوودا.
تائێستا نزیکەی 200 گۆڕی بە کۆمەڵ لە عێراق دۆزراونەتەوە و نزیکەی نیوەیان روفاتی کۆمەڵکوژییەکانی سەردەمی بەعسی رووخاوی تێدایە، بە تایبەتی قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال تائێستاش بەشێک لەو گۆڕانە هەڵدراونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران