سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و وەزیری کشتوکاڵی عێراق جەخت کرایە سەر کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بهروبوومهكانی ههرێمی كوردستان.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەممە 2021/5/30 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی فیدراڵی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی دەربارەی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی یەکتر.
هەروەها بابەتی وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی، کە ساڵانە دیاری دەکرێت و پێدانی بڕوانامەی زانستی بە بەروبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم، تاووتوێ کران.
بۆچوونی بەکارهێنەران