خبر 2021-05-30 15:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقی دیاری کرد

​بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە لە مانگی شەشدا بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەست پێبکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بێت.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕتی لە زاری چاوگێک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، "هەوڵ دەدەن لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەرئەنجامی یەکەمی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنن".

چاوگەکە ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر دەرئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی و ئەلیکترۆنی بە رێژەی لەسەدا پێنج جیاوازییان هەبوو، ئەوە لە هەمان بنکە جارێکی دیکە بە دەستی دەنگەکان هەژمار دەکرێتەوە.

بڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنیش رایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی تەندروست لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.