خبر 2021-05-29 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەفین دزەیی: هەرێم سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا جێبەجێ کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێم سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا جێبەجێ کردووە. ​

کوردپرێس:

بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەرێم پابەندە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا و سەرجەم خاڵەکانی رێککەتنەکەی جێبەجێکردووە و چاوەڕوانی بەغدایە.

بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم باسی لەوەشكردووە، "هەرێمی کوردستان دەنگ و ناوێکی جوانی هەیە لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بابەتی ئازادیی بیروڕا و دیموکراسیەت."

سەفین دزەیی دەشڵێت، "ئەو رووداوانەی لەم دوایانەدا روویانداوە بەو واتایە نایەت کە پانتایی ئازادیی لە هەرێم سنوردارکراوە."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "سەرۆکی هەرێم و سەرۆکى حکومەت هەمیشە جەختیان لەسەر پابەند بوون بە بنەمانکانی دیموکراسیەت و ئازادی رادەربڕین کردووەتەوە، بە لەبەرچاو گرتنی واقعی کورستان هەوڵی فراوان کردنیشیان داوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.