نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی له گرژییه‌كانی شاری به‌غدا ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی له گرژییه‌كانی شاری به‌غدا راگه‌یاند و جەختی کردەوە پێویسته هه‌ر كه‌یسێكی ده‌ستگیركردن رێره‌وه یاساییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
کوردپرێس:
جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له تویتێكدا رایگەیاند، پێویست ناكات هیچ كه‌سێك په‌نا بۆ نمایشكردنی هێز ببات بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكه‌ی خۆش بكات.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشى خستەڕوو، ره‌فتاری له‌مشێوه‌یه ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كات و بێمتمانه‌ییش لای جه‌ماوه‌ر زیاتر ده‌كات.
پلاسخارت جەختی کردەوە کە پێویسته له هه‌موو كاتێكدا رێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگیرێت و هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه نییه.
ڕۆژی چوارشەمە 26ی ئایاری 2021 قاسم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار له‌لایه‌ن هێزێكی دژه تیرۆری عێراقییه‌وه بەتۆمەتى کوشتنى چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان ده‌ستگیر كرا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران