خبر 2021-05-19 09:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک ئۆپراسیۆنی دژی داعش دەستیپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئۆپراسیۆنێکی فراوان لە سێ قۆڵی کەرکووکەوە بۆسەر پاشماوەکانی داعش دەستپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگیی سەر بە سوپای عێراق لە کورتە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی سەر بە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک دەستیان کرد بە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لە سێ قۆڵەوە بۆ لەناوبردن و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، قۆڵی یەکەم تایبەتە بە تیپیی هەشت و لیوای 45 بە هاوبەشی هێزی تایبەت و فەوجی هەواڵگری لە بارەگای کەرکووک بۆ پشکنینی دۆڵی شای.

قۆڵی دووەم تایبەتە بە تیپی پێنجی پۆلیسی ئیتیحادی و لیوای کردە تایبەتەکان بۆ پشکنینی و ڕاوەدوونانی چەکدارانی داعش لە دۆڵی زغیتون.

قۆڵی سێیەمە تایبەتە بە حەشدی شەعبی و لە گوندی سادە دەستپێدەکات بۆ گوندی عەسریە.

تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی دەشڵێت کە فڕۆکە جەنگییەکان و هێزی ئاسمانیی عێراق پشتیوانی ئۆپراسیۆنەکە دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.