خبر 2021-05-18 10:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسی دابین کردنی خۆراک و دەرمان بۆ داعش، دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت.

کوردپرێس: لە بەیاننامەیەکدا، کە درەنگانی شەوی دووشەممە 17-5-2021 دەری کردووە، شانەکە رایگەیاندووە: ئەو کەسەی دەستگیر کراوە بەرپرسی دابین کردنی خۆراک و دەرمان بووە بۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەی حەزەر لە باشووری رۆژئاوای مووسڵ.

هەرچەندە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە مانگی 12ـی 2017 سەرکەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام هێشتا چەکدارانی داعش لە شار و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە جووڵە و کردە تیرۆریستییەکان.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.