خبر 2021-05-15 14:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق که‌مترین مردن و تووشبوو بە کۆرۆنای تۆمار کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 20 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 2058 تووشبووی دیکه‌ تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 2058 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.113.917 تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 5220 توشبوی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 20 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 3 که‌سیان له‌ دهۆک، که‌سێکیان له‌ سلێمانی، 2 که‌سیان له‌ هه‌ولێر بوون، هه‌روه‌ها 472302 ژه‌م ڤاکسینیش بۆ هاوڵاتیان به‌کارهێندراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.