خبر 2021-05-13 10:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەیێکی پێشمەرگە:

حکوومەتی عێراق بەنیازی پڕ کردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی میحوەری قەرەتەپەی ھێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، عێراق نایەوێت بۆشایی ئەمنی ناوچەدابڕاوەکان پڕ بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری قەرەتەپەی ھێزەکانی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی-ی رایگەیاند، "ئەو چەکانەی داعش پێیەتی ھەمان ئەو چەکانەیە کە پێشمەرگە پێیەتی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ساڵ بەرەو ساڵ باشتر بوون دەچین."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە سنووری میحوەری قەرەتەپە تەنھا دوو کامێرای حەراریمان ھەیە، لەکاتێکدا لە ھەموو رەبایەکان پێویستمان بە کامێرای حەراری و چەکی باشتر ھەیە."

ئاماژەی بەوەش کردووە، رێگریی ھەیە لەبەردەم حکوومەتی ھەرێم بۆ کڕینی چەک و ناتوانێت راستەوخۆ چەک بۆ پێشمەرگە بکڕێت، دەشڵێت، "ھێزی پێشمەرگە نەبوایە داعش ھەموو عێراقی داگیر دەکرد."

مەردان چاوشین دەشڵێت، ھاوپەیمانان راستەوخۆ ھاوکاری ھێزەکانی ۷۰ و ٨۰ ناکەن، بەڵکوو تەنیا ھاوکاری لیوا ھاوبەشەکان دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیێکە چەکدارانی داعش دەستیان بە جموجوڵ کردووەتەوە و فەرماندەکانی پێشمەرگەش لە خۆرێکخستنەوەیان ھۆشداری دەدەن و داوا دەکەن بۆشاییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕبکرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.