خبر 2021-05-07 15:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق 29 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەدوێنێوە 40942 پشکنین ئەنجام دراوە و لەو ژمارەیەش 5763 کەس توشی کۆرۆنا بون

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوێنێوە 5763 کەس لەپارێزگاکانی عێراق توشی کۆرۆنا بون، کە بەرزترین ژمارەیان لەپارێزگاکانی بەغدا، بەسڕە و دیالە بوون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 6289 تووشبوو چاک بوونەتەوە و 29 تووشبووش مردوون، هەروەها تائێستا 425628 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.