لە عێراق 6233 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه 33 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 6233 تووشبووی دیکه تۆمار کراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێری رابردوودا 6233 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته 1.98.187 تووشبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، 7093 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 33 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 3 که‌سیان له دهۆک، که‌سێکیشیان له سلێمانی بوو، هه‌روه‌ها 21017 ژه‌م ڤاکسینیش بۆ هاوڵاتیان به‌کارهێندراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران