لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر بیرە نەوتەکانی کەرکووک، پۆلیسێک کوژرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجامی هێرشێکی داعشدا بۆسەر بیرە نەوتەکانی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکووک، پۆلیسێک کوژراوە و سیانی دیکەش بریندار بووە.
کوردپرێس: بەگوێرەی میدیاکان، درەنگانێکی شەوی رابردوو، داعش هێرشی کردووەتە سەر بیرە نەوتەکانی بای حەسەن لە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژراوە و سیانی دیکەش بریندار بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی رابردووش لە کردەیێکی هاوشێوەدا داعش هێرشی کردە سەر بیرنەوتەکانی کێڵگەی بای حەسەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران